كازمی: تەقەكردن لە خۆپیشاندەران قەدەغەیە
  2022-08-29       495       

مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق فەرمانی دا بە قەدەغەكردنی تەقەكردن لە خۆپیشاندەران لەلایەن هەر هێزێكی ئەمنی و سەربازی و چەكدارەوە.

ئاوێنە: مستەفا كازمی، ئەمشەو دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتیشی، دەبێت وەزارەتەكان، دەستەكان، دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان پابەندبن بەو دەسەڵات و رێكارانەی كە پێیان دراوە.

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق جەختی كردۆتەوە كە هێزە ئەمنییەكان بەرپرسیان لە پاراستنی خۆپیشاندەران و هەر سەرپێچییەك لە رێكارە ئەمنییەكان، روبەڕوی لێپرسینەوەی یاساییان دەكاتەوە.

هەروەها مستەفا كازمی فەرمانیشی داوە بە دەستكردن بە لێكۆڵینەوە لەبارەی روداوەكانی ئەمڕۆی ناوچەی سەوز و سەرچاوەی تەقەكردنەكان و دیاریكردنی كەمتەرخەمان و لێپیچینەوەیان بەپێی یاسا.

هەروەك مستەفا كازمی داواشی لە هاوڵاتیان كردوە پابەندبن بە رێنماییە ئەمنییەكان و بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×