شەڕ و پێكدادان لە ناوچەی سەوزی بەغدا بەردەوامە
  2022-08-29       574       

بەپێی میدیا عێراقییەكان ئەمشەو دوشەممە، شەڕو پێكدادان لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەستپێكردوەو دەنگی تەقەیەكی زۆر دەبیسترێت.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان باس لەوە دەكەن كە شەڕو روبەڕوبونەوەكە لەنێوان چەكدارانی سەرایا سەلام سەر بە رەوتی سەدرو ئەو هێزە ئەمنییەدایە كە ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەدری لە كۆشكی حكومەت دورخستنەوە.

بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە لە ئێستاشدا دەنگی تەقەیەكی زۆر لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەبیسترێت و لە شەڕو پێكدادانەكانیشدا ئاڕ پی جی و دۆشكە بەكارهێنراوە.

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس لە روداوەكانی ئەمڕۆی ناوچەی سەوزدا، 12 خۆپیشاندەر كوژراون.

 

 

بالفيديو اشتباكات عنيفة تجري الان في منطقة الخضراء pic.twitter.com/tB8oQJ8ykM

— يوسف سيرجو - Youssef Sergo (@Youssef_19999) August 29, 2022

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×