فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی حوسییەکان لەلایەن هاوپەیمانێتی عەرەبی خرایە خوارەوە
  2019-07-07       600       
لەراگەیەندراوێکدا وتەبێژی هاوپەیمانێتی عەرەبی ئاماژەی بەوەدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لە سەنعا-ی پایتەختی یەمەنەوە بەرەو سعوودیە بەڕێکەوتبوو لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانیەتییەوە خراوەتەخوارەوە.

ئاوێنه‌: تورکی مالکی، وتەبێژی هاوپەیمانێتی عەرەبی ئەو دەنگۆیانەی حووسییەکانیش رەت دەکاتەوە کە ئاماژەیان بەوەدابوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەیان بەسەرکەوتووانە ئامانجەکانی خۆی پێکاوە.

تورکی مالکی رایگەیاند ''کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە رێی سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە رەوانە کرابوو، بەرلەوەی بگاتە ئاسمانی سعوودیە خراوەتەخوارەوە''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×