چوارچێوەی شیعی ’’دەبێت بە دوو بەشەوە’’
  2022-09-22       937       

سەرچاوەکان لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان دان بە هەبوونی جیاوازی لەناو ریزەکانیدا دەنێن، کە لەم دواییانەدا وردە وردە دەستی کردووە بە دەركەوتن لەنێوان دوو میحوەردا کە مالیکی و عامری سەرۆکایەتییان دەكەن.  

ئاوێنه‌: ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنانی سەر بە حیزبوڵڵا، لە زاری سەرچاوە باڵاكانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بڵاوی كردەوە (٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢) "جیاوازی لە دیدگاکان لە نێوان دەوڵەتی یاسا و هادی عامری" دا هەیە سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو پاش كشانەوەی سەدر.  

سەرچاوەكان ئاماژەی به وەشكردووه كه سه رۆكی ڕێكخراوی بەدر پێی وایه پێویستی به ڕاوێژ و بەشداری پێكردنی خەڵكانی تر هەیه، له كاتێكدا مالیكی جەخت لەسەر بەرەوپێشچوون له بژاردەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە دەكاتەوە.  

ئەم سەرچاوانە ئەوەیان ئاشكرا كردووە، عامری سوورە لەسەر ئەوەی هیچ هەنگاوێك بەبێ سەدر هەڵنەگیرێت ئەمەش لەبەر ڕەچاوكردنی داهاتوو، بەڵام مالیكی ڕای پێچەوانەی هەیە.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×