مەزڵوم كۆبانی: دەبێ كێشەی كوردو كێشەی ژنان لە ئێران بەشێوازێكی گونجاو چارەسەربكرێت
  2022-09-24       750       

مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) رایگەیاند، كوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانەوە، "داڕمانی ئەخلاقییە"و پشتیوانی لەو دەنگانە دەكەن بۆ ژینا ئەمینی بەرزكراونەتەوەو دەشڵێت، دەبێ كێشەی كوردو كێشەی ژنان لە ئێران بەشێوازێكی گونجاو چارەسەربكرێت.

ئاوێنە: مەزڵوم كۆبانی لە تویتێكدا رایگەیاند"کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی ئێرانەوە، داڕمانی ئەخلاقی و جێگەی شەرمەزارییە."

وتوشیەتی"پشتیوانی لەو دەنگانە دەکەین کە بۆ ژینا ئەمینی بەرزكراونەتەوەو سڵاو لەوانە دەكەین كە ڕابون."

جەختیشی كردۆتەوە كە "دەبێ کێشەی کوردو کێشەی ژنان لە ئێران بەشێوازێکی گونجاو چارەسەربکرێت."

لە كۆتاییشدا سەرەخۆشی لە ماڵباتی ژینا ئەمینی و گەلی كورد كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×