له‌به‌غدا ئاماده‌سازى بۆ ساڵیادى خۆپیشاندانه‌كانى تشرین ده‌كرێت و له‌ئێستادا ده‌ستكراوه به هه‌ڵواسینى وێنه‌ى كوژراوه‌كان و دروشمى جۆراوجۆر.
ئاوێنە: میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، له‌به‌غدا تشرینیه‌كان ده‌ستیان كردوه به هه‌ڵواسینى چه‌ندین دروشمى جیاوازى خۆپیشاندانه‌كانى تشرین و وێنه‌ى كوژراوه‌كان.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئاماده‌سازى گه‌وره ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان و تشرینیه‌كان ده‌یانه‌وێت له 1ى مانگى تشرین(ئۆكتۆبه‌ر) به‌خۆپیشاندان ساڵیادى ڕوداوه‌كانى تشرینى 2019 بكه‌نه‌وه.
هەروەها هەندێک لە سەرچاوەکان باسیان لەوە کردوە رەوتى سەدر بەنیازە لایەنگرانى بخاتە پاڵ خۆپیشاندەرانى تشرینییەکان و بەیەکەوە خۆپیشاندانى ملیۆنى بکەن، بەڵام تاێستا دیار نییە کە تشرینییەکان رێگە بە چوونى لایەنگرانى رەوتى سەدر دەدەن بۆ ناو خۆپیشاندانەکەیان یاخود نا.
له‌مانگى تشرینى 2019و دواتر خۆپیشاندانى فراوان به‌غداى پایته‌خت و ناوچه‌كانى تر‌ى عێراقى گرته‌وه‌و تێیدا سه‌دان كه‌ش كوژران و هه‌زارانیش برینداربوون.