لە رۆژئاوای کوردستان بە موشەک هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا
  2022-10-09       532       

وتەبێژی فەرماندەیی هێزی ناوەندی ئەمریکا (سانتکۆم) رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی رمێلان لە رۆژئاوای کوردستان و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا هێرشکراوەتە سەریان لە رێگەی موشەکی 107 ملیمەوە.

ئاوێنە: کۆلۆنێڵ جۆ بۆتشتینۆ، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە لێدوانێکدا راشیگەیاندووە، تەنها یەک موشەک لە نزیک کامپی فەرماندەی ئەمریکا کەوتووەتەخوارەوە و ئەوانەی دیکە لە ناوچەکانی نزیکی کەوتوونەتە خوارەووە.

وتیشی: "هێرشە موشەکییەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە" و ئاماژی بەوەشکرد، لێکۆڵینەوە لەبارەی هێرشەکەوە دەستی پێکردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هێزەکانی سانکتۆم رۆژی پێنجشەممە، کوژرانی دوو سەرکردەی باڵای داعشیان لە ناوچەی رۆژئاوای کوردستان راگەیاند لەلایەن هێزەکانیانەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×