ڕێگای سلێمانی – چەمچەماڵ دەکرێتە دوو ئاراستە
  2022-10-10       528       

بنکەی هاتوچۆی بازیان ڕایگەیاند، ڕێگای سلێمانی – چەمچەماڵ لە ئاستی پردی تەیناڵ بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دەکرێتە دوو ئاراستە.

ئاوێنە: بنکەی هاتوچۆی بازیان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، “به‌ هۆی كاركردن ‌و نۆژەنکردنەوەی پردی ته‌یناڵ به‌ئاراسته‌ی چوون به‌ره‌و چه‌مچه‌ماڵ، له‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر، ڕێگا‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ به‌ ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل داده‌خرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “له‌ئێستاوه‌ تاوه‌كو سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ ڕێگای سه‌ره‌كی (چه‌مچه‌ماڵ- سلێمانی) له‌ ئاستی پرده‌كه‌ ده‌بێته‌ دوو ئاراسته‌.”

داوایشیکرد، “شۆفێران خێرایی ئۆتۆمبێله‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه ‌‌و به ‌وریایی زیاتره‌وه‌ شۆفێری بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراو بن ‌و به‌ دوور بن له‌ ڕووداوی هاتووچۆ”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×