وەزارەتی بازرگانی عێراق :سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتییان دابینکراوەوە و مانگانە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.
ئاوێنە: دووشەممە، عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵێ عێراقی راگەیاند سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتیان دابین کراوەوە مانگانە دابەشدەکرێت.
هەروەها ڕاشیگەیاند سەرجەم حەوت مادە بنەڕەتییەکەی فاسۆلیا، برنج، دۆشاوی تەماتە، لهتكهنۆک، رۆن، شهكر و نیسک لە خۆدەگرێت.
باسیشی لەوە کرد جۆرێکی نوێی برنجی تایلەندی گەیشتووەتە وڵات و لەگەڵ شەش ماددە بنەڕەتییەکەی تر دابەشدەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە رۆژی ٢٧ی ٧ی ٢٠٢١، دوای ١٥ ساڵ لە راگرتنی جارێکی دیکە ماددە زیادکراوەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان لە ژێرناوی سەبەتەی خۆراک گەیشتە هەرێم کە لە فاسۆلیا، برنجی هیندی، دۆشاوی تەماتە، لهتكهنۆک، رۆن، شهكر و نیسک پێکهاتبوو.