وەزارەتی شارەوانی: تا 2030 زیاتر لە 100 ملیۆن دار لە شاری هەولێر دەچێندرێن
  2022-10-10       480       

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، لە چوارچێوەی ماستەرپلانی شاری هەولێر بەپێی پلانێكی ستراتیژی تاوەكو ساڵی 2030 زیاتر لە 100 ملیۆن دار لە شاری هەولێر دەچێندرێن.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، دەستپیشخەرى چاندنى ئەو 100 ملیۆن دارە لەلایەن ڕێكخراوی هەسار بۆ زانستی زەوی پێشکەش کراوە و وەزارەتیش پێشوازى لێکردوە. 

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پاڵپشتی لە دەستپێشخەرییەكە كردوەو جەختی كردۆتەوە "ئەوەی لەلایەن حكومەت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریشەوە پێویست بێت بۆ سەرخستنی ئەو پلانە ستراتیژییە، هاوكار دەبین لە دابینكردنی زەوی لە پشتێنەی سەوزایی و پارك و باخچە دروستنەكراوەكان و هاوكات لە قۆناغەكانی جێبەجێكردنی ئەو پلانە ستراتیژییە چاودێر دەبین."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×