مه‌حمود حه‌یانی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح كه به‌شێكه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه داوایكرد، به‌بێ ره‌وتی سه‌در به‌رده‌وامی بدرێت به‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و راشیگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موان له‌هه‌وڵدان بۆ رازیكردنی، به‌ڵام سه‌در سوره له‌سه‌ر داخستنی ده‌رگای گفتوگۆ و به‌شدارینه‌كردن له‌حكومه‌تی نوێ.
ئاوێنە: مه‌حمود حه‌یانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "هه‌مو هێزه سیاسییه‌كان هێشتا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در به‌شداری بكات له حكومه‌تی نوێ و پرۆسه‌ی سیاسی داهاتوی عێراق، هه‌روه‌ها هیچ نیازێكیش نییه بۆ په‌راوێزخستنی ره‌وتی سه‌در یاخود هیچ لایه‌نێكی دیكه‌ی سیاسی".
وتیشی، "پێداگریی ره‌وتی سه‌در بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی دیالۆگ و به‌شداریكردن له پێكهێنانی حكومه‌ت، پاڵ به هێزه سیاسییه‌كان ده‌نێت به‌ره‌و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ هه‌نگاو بنێن، چونكه ناكرێت به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی لایه‌نێكی سیاسی جێبه‌جێكردنی رێكاره ده‌ستوریه‌كان به‌رده‌وام دوابخرێن".

باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ری پێكهێنانی حكومه‌ت زۆره، چونكه زۆرینه‌یه‌كی زۆری سیاسی و په‌رله‌مانی بۆ ئه‌م بابه‌ته ئاماده‌ن له رێگه‌ی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت".
پێشتریش فازڵ فه‌تلاوی سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، "ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ كورده‌كان دیاریكراوه كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاری بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا هه‌فته‌ی داهاتو دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه یه‌كێك له‌كاندیده‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵده‌بژێردرێت، تا كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رابسپێرێت و ده‌ست به‌ڕێكاره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بكرێت".