پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی تۆمەتبارێكی هەڵاتو بڵاودەكاتەوە: "هاوكارمان بن بۆ دەستگیركردنی"
  2022-10-12       694       

پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی تۆمەتبارێكی هەڵاتو بڵاودەكاتەوەو داوا لە هاوڵاتیان دەكات هاوكارییان بن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی گرتەڤیدیۆیەكدا، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"ئەم تۆمەتبارەی لەگرتەڤیدیۆیەکەدا دەرکەوتوە، داواكراوە بەبڕیاڕی بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی ٤٠٥/٣١ لەیاسای سزادان."

وتوشیەتی"تۆمەتبار هەڵاتوە بۆ شوێنێكی نادیار."

پۆلیسی سلێمانی داوای لەھاوڵاتیان كردوە هاوكاریان بن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی و لەكاتی بونی هەر زانیارییەك لەسەر تۆمەتباری هەڵاتو، پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن:

 0533193148

0533194011

 بەشی پۆلیسی فریاكەوتن ژمارە 104

 بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان ژمارە 105

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×