سوهەیلە ساعدی، پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت، “ئەگەر هەیە ڕەوتی سەدر بە وەزارەت بەشداری لەو حکومەتەدا بکات کە محەمەد شیاع سودانی بۆ پێکهێنانی ڕاسپێردراوە”.
ئاوێنه: ئەمڕۆ هەینی ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ڕایگەیاند، وەک فراکسیۆنی فوراتەین کە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی دەکات کۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان دەکەین بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی نوێی عێراق.
وتیشی، ئەگەر هەیە ڕەوتی سەدر بە وەزارەت بەشداری لەو حکومەتەدا بکات.
ڕۆژی پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی لەلایەن دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆکی نوێی کۆماری عێراق ڕاسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.