به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسى پاراستنى پارتى له‌باره‌ى ڕوداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه قسه‌ى جیاواز ده‌كات‌و چه‌ند زانیارییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات، ده‌ڵێت:"ئەگەر لەسەر شێوازی ڕابڕدوو بەردەوامبین، بێگومان هەرێمی کوردستان ڕوبەڕوی ئاڵه‌نگاریی‌و هەڕەشەی ڕاستەقینە دەکەینەوە".
ئاوێنه: نه‌زهه‌ت حالی دۆڵەمه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستنی پارتی له‌نوسینێكدا له‌فه‌یسبوكى خۆى باسى ڕوداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات‌و پێیوایه، "ڕوداوی 16ى ئۆکتۆبەر، ڕوداوێکی زۆر ناخۆش‌و پڕ لەزیان بوو بۆ گەلی کورد، وەکو هەموو ڕوداوە سیاسی‌و ئەمنییەکان ئەو ڕوداوەش لەبۆشایی دروست نەبوو، به‌ڵكو چەندین هۆکاری لەپشتەوە بون".
به‌بڕواى نه‌زهه‌ت حالى، "لەهەموو هۆکارەکان گرنتر، لاوازی دامەزراوە نیشتمانییەکانی کوردستان بوو لەهەمبەر دامەزراوە حزبییەکان لەوکاته‌داو بەداخەوە لەئێستاشدا هێشتا دامەزراوە نیشتمانییەکان لاوازن‌و ئامانجە نیشتمانییەکانمان لەبەر منافسەو ئامانجە حزبییەکان ونبون، ئەوەنده‌ی خەریکی یەکتر شکاندن‌و تاوانبارکردنی یەکترین، خەریکی بەهێزکردنی هەرێم نین".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "نەمانتوانیووە بەبابەتیانەو بەزانستیانە لەو ڕوداوە بکۆڵینەوەو بەدروستی شیبکەینەوە‌و لەهۆکارەکانی ڕودانی بکۆڵینەوە بۆ ئەوەی ڕێبگرین لەدوبارەبونەوەی ڕوداوی هاوشێوە لەداهاتودا".
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسى پاراستنى پارتى هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت:"ئەگەر لەسەر شێوازی ڕابڕدوو بەردەوامبین، بێگومان هەرێمی کوردستان ڕوبەڕوی ئاڵه‌نگاریی‌و هەڕەشەی ڕاستەقینە دەکەینەوە کە ڕەنگە سەقامگیریی‌و بونی هەرێم بکەوێتە بەر مەترسی، هەربۆیە یەکگرتویی‌و وریایی پێویستەو دەبێت دامەزراوە نیشتمانییەکان بەدروستی‌و بەکردەیی نیشتمانی بن".
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 16ى ئۆكتۆبه‌ر 5 ساڵ تێپه‌ڕى به‌سه‌ر له‌ده‌ستدانى نیوه‌ى خاكى هه‌رێمى كوردستان‌و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى له‌لایه‌ن سوپا‌و حه‌شدى شه‌عبیه‌وه، له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و ڕوداوه‌ش یه‌كێتى‌و پارتى هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌وى دیكه به‌خیانه‌ت له‌خاك‌و هه‌رێمى كوردستان تاوانبار ده‌كات.