لەگەڕەکی عەلی ناجی سلێمانی ئۆتۆمبێلێک بەھۆکارێکی نادیار تەقیەوە، به‌گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئۆتۆمبێله‌كه له‌به‌رده‌م باره‌گاى حزبێكى توركمانى بوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ته‌ندروستى سلێمانى ده‌ڵێت:"وه‌رگێڕێك‌و دوو كارمه‌ندى هێزه‌كانى ئاسایش بریندارن".
ئاوێنە: كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كى عه‌لى ناجى‌و نزیك فولكه‌ى خاڵه حاجى، ئۆتۆمبێلێكى جۆرى (فۆرچنه‌ر) له‌نزیك باره‌گاى حزبێكى توركمانى ته‌قیوه‌ته‌وه، سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 راگه‌یاند، کەمێک لەمەوبەر ئاگادارکرانەوە کە لەنزیک مزگەوتی عەلی ناجی لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک "تەقیوەتەوە و گڕی گرتوە"، بۆیە تیمەکانیان لەئێستادا گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە.
تائێستا هێزه ئه‌منیه‌كان هیچ ڕونكردنەوەیان نەداوەو ڕێگه‌ش به‌ڕۆژنامەنوسان ناده‌ن ڕوماڵی شوێنى ڕوداوه‌كه بكه‌ن‌و وێنه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه بگوازنه‌وه.