کارەبای هەولێر: کارەبای ئەو هاوڵاتیانه‌ دەبڕین کە سەروی‌ دو ملیۆن دینار قەرزارن
  2022-10-23       429       


بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر/2 ڕایده‌گه‌یه‌نێت، کارەبای ئەو هاوڵاتیانه‌ دەبڕین کە سەروی‌ دو ملیۆن دینار قەرزاری‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌بان.

ئاوێنه‌: کەمال عەساف، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر/2 بەمیدیاكانی‌ پارتی‌ راگەیاندووه‌، "پرۆسەی بڕینی کارەبای ماڵان دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ کارەبای نزیکەی 300 هاوبەشی ماڵان بڕدراوەو لەو ژمارەیە 260 هاوبەشیان سەردانیان کردوین قەرزەکانیان بۆ کراوەتە پشک و دوای ئەوە کارەبایان گەڕێندراوەتەوە."
 
وتیشی، "سەڕەرای ئەوەی دوێنێ پشو بووە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا هەولێر بەردەوام بووە لەکارکردن و کارەبای 76 هاوبەشی کارەبای بڕیوە."
 
بەوتەی بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەولێر/2، ئەوان کارەبای ئەو هاوڵاتیانە دەبڕن کە سەروی دو ملیۆن دینار قەرزاداری وەزارەتی کارەبان. 
 
لەبارەی ئەو شوێنانەی کە سەرووی دوو ملیۆن دینار قەرزدارن، کەمال عەساف ده‌ڵێت، "ئەو شوێنانەی کە ئەمڕۆ کارەبایان بڕدراوە و زۆربەیان لە سیتییەکان و گەڕەکە نوێیەکانن، سیتی هەیە چوار بۆ پێنج ملیۆن دینار قەرزادارن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×