وەزارەتی ناوخۆ بۆ هاوڵاتییان: ئەگەر چەکی قورستان هەیە بیدەن بە حکومەت
  2022-10-24       548       

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەفتەی جیهانیی چەک داماڵینەوە رایگەیاند، هەر هاوڵاتییەک چەکی قورسی هەیە دەبێت بیدات بە حکومەت و چەکەکانی دیکە دەبێت تۆماربکرێن.

ئاوێنه‌: لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرایکردووە، لەپێناو کەمکردنەوەی دەرفەتی تاوان و پەنا نەبردن بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان بە توندوتیژی و چەک، یاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان ژمارە 18ی ساڵی 2021 ق یاسای چەک ژمارە 2ی ساڵی 2022 کە پەرلەمانی کوردستان دەرچوون و چەند رێنمایییەک بۆ جێبەجێکردنیان لە وەزارەتی ناوخۆ دەرکراون، ئامانجی ئەو یاسا و رێنمایانە ئەوەیە کە چەکی بێمۆڵەت نەمێنێت و دیاردەی چەکداری سنووردار بکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە هەفتەی جیهانی چەکداماڵیندا کە ساڵانە نەتەوە یەکگرتووەکان لە 24 تا 30 ئۆکتۆبەر بۆ سنووردارکردنی چەکی کۆمەڵکوژ و کێبڕکێی خۆپڕچەککردن لە ئاستی نێودەوڵەتی و رێکخستنی چەک و دیاردەی چەکداری لەناوخۆی وڵاتان بەڕێوەی دەبات، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن بە رێنماییەکانەوە.

وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاوڵاتییان دەکات، چەکی قورس و جەنگی، ئەگەر لایانە دەستبەجێ بیدەنەوە حکومەت، چەکی ئاگرین ( دەمانچە، کلاشینکۆف و هاوشێوەکانی) لەو بنکانە تۆمار بکەن کە دەستنیشان کراون و دەستبەکاردەبن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×