كوێستان ئه‌كره‌م، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و داواش له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌كات ئاوڕێكی جدی له هه‌ڵه‌بجه بداته‌وه.
ئاوێنە: ئه‌كره‌م، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و وتی: "من چوارساڵه‌كه‌م ته‌واو كردووه، هه‌روه‌ها ئاستی ئه‌و خزمه‌تگوزاری و ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه دابین ده‌كرێت من خۆم به شه‌رمه‌زار ده‌زانم به‌رانبه‌ر تاك به‌تاكی هاووڵاتییانی شاری هه‌ڵه‌بجه كه نه‌مانتوانیوه خزمه‌تیان بكه‌ین".
وتیشی: "داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌كه‌م ئاوڕێكی جدی له هه‌ڵه‌بجه بداته‌وه، ناكرێت دوای 34 ساڵ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه مه‌منون بێت كۆڵانه‌كه‌ی بۆ تێكه‌ڵه‌رێژ و قیرتاو بكرێت".
باسی له‌وه‌شكرد: "له‌به‌ر ئه‌و دوو هۆكاره ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه و كاروباره‌كانی له‌لایه‌ن سه‌ید حه‌كیم، رایی ده‌كرێن كه پێشتر وه‌ك جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی كاروباره‌كان رایی كردووه و ئێستاش فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونی هه‌یه له جێگه‌ی من كار بكات".
رۆژی یەکشەممە 23ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە وێستگەنیوزی راگەیاند، بەردەوامە لە کارکردن وەک سەرۆکی شارەوانی و دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی رەتدەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه رۆژی یەکشەممە 23ی تشرینی یه‌كه‌م، دەستلەکارکێشانەوەکەی رەوانەی وەزارەتی شارەوانی کردوە و جێگرەکەی بەوەکالەت دەستبەکار بووه. هاوکات راژەکەی بۆ سەر وەزارەتی خوێدنی باڵا دەگوازرێتەوە.