بەرپرسێکی تری دەزگای زانیاریی یەکێتی چووەپاڵ ئەژی ئەمین
  2022-10-26       1730       

ئامانج شەوکەوت حاجی موشیر، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی دەزگای پاراستن و زانیاری \زانیاری پەیوەندی بە ئەژی ئەمینەوە کرد لە هەولێر.

ئاوێنە: ئەژی ئەمین لە فەیسبوکی خۆی وێنەکانی داناوە و نوسیویەتی، "ئه‌مڕۆ به‌ دڵێكی گه‌رم و پڕ له‌ سۆز و خۆشه‌ویستیه‌وه‌ پێشوازیمان كرد له‌ برای به‌ڕێزم كاكه‌ ئامانج، كوڕی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ مامه‌ شه‌وكه‌تی حاجی مشیر و به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌زگای پاراستن و زانیاری/زانیاری."  

دەشڵێت، "دڵنیام هه‌ڵوێستی به‌ڕێزیان، ئه‌زموون و لێهاتووییان كاریگه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌باتمان له‌پێناو پاراستنی ئه‌م نیشتیمانه‌دا هێز و گوڕ و تینی زیاتر بێت و ڕۆحی شه‌هیدانی ڕێگای ئاشتی و نیشتیمان ئاسووده‌ بێت، به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی ڕێگای خه‌بات دژ به‌ تاریكی و تیرۆرزم."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×