كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن
  2022-10-29       302       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ(شەممە) و سبەی(یەكشەممە) بڵاوكردەوەو دەڵێت، پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لەهەندێک شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەورو پلەكانی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ بە 1 تا 2 پلە نزمتر دەبنەوە.

كەشناسی پێشبینی كردوە، ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە بن: ھەولێر: 28، سلێمانی: 27، دھۆک: 26، کەرکوک: 30، ھەڵەبجە: 28، سۆران: 23، گەرمیان: 31 پلە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بە 1 تا 2 پلەی دیكە نزم دەبنەوە.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 27، سلێمانی: 26، دھۆک: 25، کەرکوک: 29، ھەڵەبجە: 27، سۆران: 22، گەرمیان: 30 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×