قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌گه‌ر چاكسازی نه‌كه‌ین خه‌ڵك لێمان بێزار ده‌بێت
  2022-11-01       329       

قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگەیاند، لە پێکهێنانی حکومەتدا زۆربەی لایەنەکان هەوڵی ئەوەیان دەدا پۆستی زیاتر بۆ خۆیان بەدەستبهێنن، ئەوەش گەورەترین ئاڵنگاری بووە لە عێراقدا.

ئاوێنه‌: قوباد تاڵەبانی، لەمیانەی بەشداریکردنی لە دیداری میری ئاماژەی بەوەکردووە: "لە ماوەی دوو خولمدا وەک جێگری سەرۆک وەزیران سەرەنجمان لەسەر چاکسازیی ریشەیی و دامەزراوەیی، لە چەند ساڵی رابردوودا رووبەڕووی ئاستەنگییەکی زۆر بووینەوە، دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی داعش و هاتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە بۆ هەرێمی کوردستان وایلێکردین هەنگاوەکانی چاکسازی خێراتر بکەین".

قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: "به‌ سه‌دان ملیار دۆلار بۆ كاره‌با له‌ عێراق ته‌رخانكراوه‌ و كێشه‌ی كاره‌با چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌".

قوباد تاڵه‌بانی، باسی له‌وه‌شكرد: ده‌ستی حزبایه‌تیمان له‌ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت راگرتووه‌.

ئەوەشی وت: "ئه‌گه‌ر چاكسازی نه‌كه‌ین خه‌ڵك لێمان بێزار ده‌بێت".

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند: "لەئەنجامی ئەو ئاستەنگییانە بیرمان لەوە کردەوە داهات رێکبخەینەوە و داهاتە نانەوتییەکان زیاد بکەین، ئەگەر حکومەتی عێراقیش  بودجەی هەرێمی کوردستانی نەبڕیایە دۆخەکە بەو شێوەیەی لێنەدەهات".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×