پلاسخارت: ناتوانم هێرشەکانی تورکیا و ئێران بۆسەر خاکی عێراق ڕابگرم
  2022-11-01       340       

نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی هێرشەكانی توركیا و ئێرانەوە رایدەگەیەنێت،"ناتوانم ئەو هێرشانە بۆ سەر خاكی عێراق رابگرم".
 
ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە 1-11-2022 جێنین پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەمیانی بەشداریکردنی لە پانێلێکی دیداری مێری بەناوی "ئاڵنگارییەكانی حوكمڕانی و ریفۆرم لە عێراق و هەرێمی كوردستان" ڕایگەیاند،"لە عێراقدا سیستمێکی گەورەی گەندەڵی بونیادنراوە كە لەمپەرە لەبەردەم بەرەوپێشچوونی عێراق".
 
ئاماژەی بەوەشدا،"هانی هەولێر و بەغدا دەدەین پەیوەندییەکانیان بەهێز بکەن".
 
لەبارەی هێرشەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر عێراق، جێنین پلاسخارت ڕایگەیاند،"ناتوانم هێرشەکانی تورکیا و ئێران بۆسەر خاکی عێراق رابگرم".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×