بەرپرسێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لەسلێمانی بەهۆی کەمتەرخەمی تا ئێستا نەوت دابەشنەکراوە
  2022-11-01       337       

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی کانزایی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، تا ئێستا لە سلێمانی بەهۆی کەمتەرخەمی یەکە کارگێڕییەکان نەوت دابەشنەکراوە.

ئاوێنە: فەلاح سەید مەولود، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی کانزایی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی سەبارەت بە دابەشنەکردنی نەوت لە سلێمانی ڕایگەیاند، "نزیکەی هەشت ملیۆن لیتر نەوت لە عەمبارەکانی سلێمانی بۆ دابەشکردن ئامادەیە، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی هەماهەنگ نییە."

بەپێی قسەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی سامانە سروشتیییەکان، دابەشکردنی نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و تا ئێستا، لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر نزیکەی پێنج ملیۆن لیتر نەوت، لە سنوری پارێزگای دهۆک نزیکەی هەشت ملیۆن لیتر نەوت و لە گەرمیان نزیکەی 240 هەزار لیتر نەوت دابەشکراوە.

راشیگەیاند، "دوای تەواوبونی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دواتر دابەشکردن لە دەوروبەر و سەنتەری شارەکان دەستپێدەکات."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×