یەختێك بە زیاتر لە 70 كۆچبەرەوە لە كەناراوەكانی یۆنان ژێر ئاو كەوت
  2022-11-01       363       

یەختێك لە زیاتر لە 70 كۆچبەرەوە لە كەناراوەكانی یۆنان ژێر ئاو كەوت، تا ئێستا نۆ كۆچبەر رزگاركراون و ئەوانی دیكە بێسەروشوێنن. لەنێو كۆچبەرەكاندا كوردی خەڵكی هەرێمی كوردستان هەن.

ئاوێنە: شێخ حسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان لە راگەیەندراوێكدا وتی، كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، یەختێک بە زیاتر لە (٧٠) کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی ئێڤیای یونان ژێر ئاو کەوت کە تا ئێستا( ٩) کۆچبەر ڕزگار کراون و  تەواوی سەرنشینەکانی تر بێسەروشوێنن.

ئەوەشی خستەڕو، یەختەکە لە کەناراوەکانی ئزمیرەوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتوەو کۆچبەرانی ئەفغانی، ئێرانی و میسریش لە نێویەختەکەدا بون.

بەپێی وتەی وتەبێژی پۆلیسی کەناراوەکانی یونان کۆچبەرەکانی ناو یەختەکە بەزیاتر لە (٧٠)  کۆچبەر مەزندە دەکرێت.

 ڕاشیگەیاند، بارودۆخی کەشوهەوا خراپ بوە، ئەمەش بوەتە هۆی نوقمبونی یەختەکە.

بەپێی زانیارسەکانی دەزگای لوتکە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن بەردەوامن، بەڵام بارودۆخی کەشوهەوا زۆر خراپە.

هەروەها بەپێی قسەی رەنج پشدەری، رۆژنامەنوس، بەشێك لەو كۆچبەرانەی لەنێو یەختەكەدا بون كوردی خەڵكی باشوری كوردستانن و بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ ئەو رۆژنامەنوسە نێردراون، ژن و منداڵ لەنێو یەختەكەدا هەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×