نوری مالیكی پێشنیار دەكات نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزێنرێت
  2022-11-02       721       

نوری مالیكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، دەبێت پرسی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەك چارەسەر بكرێت كە زیان بە هاوڵاتیان و بە ئابوریی نیشتمانیش نەگەیەنێت، بۆیە پێشنیار دەكەین نرخی یەك دۆلار بكرێتە 1375 دینار لەبری 1450 دینار.

ئاوێنە: نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە تویتێكدا رایگەیاند، دابەزاندنی نرخی دۆلارو چارەسەر نەكردنی كاریگەرییەكانی لەسەر هاوڵاتیان، بۆتە هۆی قەیرانی ئابوری و گوزەرانێكی سەخت و باسمان لە چارەسەركردنی ئەو پرسە كردوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئێستا ئەو پرسە لەبەردەم حكومەتدایەو دەبێت بەشێوەیەك چارەسەربكرێت كە زیان بە هاوڵاتیان و زیانیش بە ئابوریی نیشتمانی نەگەیەنێت، ئەوەش لەڕێگەی دانانی پلانێكی دیراسەكراو و تەواوەوە.

نوری مالیكی وتوشیەتی، پێشنیار دەكەین نرخی یەك دۆلار بكرێتە 1375 دینار لەبری 1475 دینار تا بەوەش هاوڵاتیان و ئابوری نیشتمانیش بەدوربگرین لە زیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×