سودانی: کار بۆ دابەزاندنی نرخی بەشەخۆراکی مانگانە دەکەین
  2022-11-04       408       


محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی حکومەتی عێراق دەڵێت "کار بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان دەکەین و هەوڵدەدەین لەیەک کاتی دیاریکراوی مانگانەدا دابەشێ بکەین".

ئەمڕۆ هەینی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکمان کرد لەسەر فۆرمی بایەعی، لەگەڵ وەزیری بازرگانی ئەسیر داود سەلمان و ژمارەیەک بەرپرس لەسەر ئەم فایلە گفتوگۆمان کرد.

سودانی لە پەڕەی فەرمیی حکومەتی عێراق لە فەیسبوک نووسیوێتی "ئێمە جەختمان لەسەر گرنگیدان بە فۆڕمی بەشەخۆراک کردەوە، کە هاوڵاتیانی هەژار و کەمداهات بە شێوەیەکی سەرەکی پشتی پێدەبەستن، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی خۆراک لە بازاڕە جیهانییەکان.

دەشڵێت "ئاماژەمان بەوە کرد کە ئەرکی حکومەت دەستەبەرکردنی خۆراکە بۆ ئەو چینە بە شێوەیەکی جێگیر، بە دابینکردنی کەلوپەلەکانی کارتی بەشەخۆراک و دابەشکردنیان لە کاتێکی دیاریکراو و جێگیری مانگدا".

سودانی رایگەیاند "ئەرکمانە وەک حکومەت، ئەو خۆراکانە کوالیتییان باشتر بکەین و ئەگەری ئەنجامدانی توێژینەوەیەک هەیە بۆ کەمکردنەوەی نرخەکانیان بە ڕێکوپێکی بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری ئەمنی و کۆمەڵایەتی و سووککردنی ەرکی سەر شانی ئەو چینە هەژارەی عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×