نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە
  2022-11-05       375       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی.

ئاوێنە: بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 98 دۆلارو 57 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەكساس بە 92 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە كە نادڵنیایی هەیە لەبارەی بەرزكردنەوەی رێژەی سود لەداهاتودا لەلایەن ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریكی و هەروەها پێشبینی قەدەغەكردنی كڕینی نەوتی روسی لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە دەكرێت لەگەڵ ئەگەری سوككردنی سنوردارییەكانی پەیوەست بە كۆرۆنا لەلایەن چین، كە ئەمانەش پشتیوانین بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×