هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، حزبه‌كه‌ی سیاسه‌تی "ده‌رگای كراوه" به‌رامبه‌ر هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌یڕه‌وده‌كات.
ئاوێنه: هێمن هه‌ورامی به‌میدیاكانی پارتی راگه‌یاندووه، له‌دوای ته‌واوبونی كاره‌كانی كۆنگره‌ی 14، له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی په‌سه‌ندكراوی پارتیدا، تیمی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له 2023دا ئه‌نجامبدرێت.
هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پارتی سیاسه‌تی "ده‌رگای كراوه" به‌رامبه‌ر هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌یڕه‌وده‌كات بۆ گفتوگۆیه‌كی جددی بێمه‌رج له‌باره‌ی هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه‌ی ئاڵه‌نگاریی گه‌وره‌یان بۆ دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه.
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، هێمن هه‌ورامی وتی، پرسی كاركردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ر هه‌موارێك كه پێویست بكات له‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاماده‌سازییه ته‌كنیكی، یاسایی و سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت له‌ساڵی داهاتودا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت، له‌گه‌ڵ پرسی ده‌ستور، گفتوگۆیان جددیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.