ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: شەقامی 100 مەتری وەك پێویست كاری تێدا ناكرێت
  2022-11-08       498       

رەمەزان نامیق، سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی خەرج نەكردن و نەبونی پارەی پێویست لەلایەن حكومەتەوە، پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری لە سلێمانی وەك پێویست كاری تێدا ناكرێت.

ئاوێنە: رەمەزان نامیق، سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"ئەمڕۆ سێشەممە، سەردانی شەقامی (۱۰۰) مەتری سلێمانیمان کرد بەمەبەستی بەدواداچون بۆ ئیش و کارەکانی ناو پڕۆژەکە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"بەهۆی خەرج نەکردن و نەبونی پارەی پێویست لەلایەن حکومەتەوە پڕۆژەکە وەک پێویست کاری تێدا ناکرێت و تەنها (٤٦٪) پڕۆژەکە تەواو کراوە و بۆ ئەمساڵیش ناتوانرێت شەقامەکە تەواو بکرێت."

ئاماژەی بەوەشداوە "چەندین زیادەڕەوی جۆراوجۆر لەناوچەی (تاسڵوجەو تانجەرۆ) لەبەردەم پڕۆژەکەدا هەیەو تائێستا لانەدراون و ڕێگرن لەبەردەم پڕۆژەکە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×