داهاتی ئاوی دەربەندیخان نزیكبووەتەوە لە سفر و 69%ی دەریاچەكە بەتاڵە
  2022-11-10       497       

سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاشكرای كرد، نزیكەی 69%ی دەریاچەكە بەتاڵە، ئێستا داهاتی ئاو نزیكەی 10 مەترە و خەرجی 28 مەتر سێجایە لە چركەیەكدا.

 

ئاوێنە:  ئیسماعیل رایگەیاندووە، نزیكەی 69%ی دەریاچەكە بەتاڵە، ئێستا داهاتی ئاو بۆ موعەدەلی مانگی 11، نزیكەی 10 مەتر لە چركەیەكدا ئاویان بۆ دێت، لەكاتێكدا خەرجی ئاویان 28 مەتر سێجایە لە چركەیەكدا.

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان جەختی لەوەش كردووەتەوە، بەنداوەكە داهاتی ئاوی نزیكبووەتەوە لە سفر، بەڵام لە ساڵی رابردوو ئاوی زیاتر تێدایە.

بەپێی زانیاریەكان، بەنداوەكە توانای یەك ساڵی تر وشكەساڵی دەگرێت، بەنداوەكە كە توانای گلدانەوەی 3 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، ئێستا 900 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×