گروپى چه‌كدارى سه‌رایا ئه‌هل كه‌هف به‌رپرسیاریه‌تى خۆیان له كوشتنى هاووڵاتیه ئه‌مریكیه‌كه ڕه‌گه‌یاند كه له‌ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى ڕابردوو له‌به‌غدا درایه به‌ر ده‌ست ڕێژى گووله‌و كوژرا.
ئاوێنه: گروپى سه‌رایا ئه‌هل كه‌هف ڕایگه‌یاند، ئه‌وان هه‌ستاون به كوشتنى ستیفن تراوڵ له‌به‌غدا.
گروپه‌كه ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو، له‌تۆڵه‌ى كوژرانى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى سوپاى قودسى ئێران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌و هاوولاتیه ئه‌مریكیه‌یان كوشتوه.
هه‌ر ئه‌مرۆ تۆڕى هه‌واڵى فۆكس نیوز بڵاویكرده‌وه، گروپه چه‌كداره‌كانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و كه‌تیبه‌كانى حیزبوڵاى نزیك له‌ئێران ئه‌و كرده‌یان ئه‌نجامداوه.
رۆژى 2شه‌ممه‌ى ڕابردوو له‌به‌غداى پایته‌خت هاووڵاتیه‌كى ئه‌مریكى به‌ناوى ستیفن كوژراو حكومه‌تى عێراق لیژنه‌یه‌كى باڵاى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كه‌و ئاشكراكردن و سزادانى بكوژه‌كانى پێ:هێناوه.