پەرلەمانتارێكی پارتی: لاپەڕەی سپی پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەنەكان دەكەینەوە
  2022-11-14       343       


پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لاپەڕەی نوێی پەیوەندی و كاڵكردنەوەی كێشەكان ئەركی یەكێتی و پارتییە و پارتی لاپەڕەی سپی پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەنەكان دەكاتەوە.

ئاوێنه‌: پێشەوا هەورامانی لە بڵاوكراوەیەكدا باسی لەوە كردووە، حكومەت دەبێت هێزو دەسەڵاتی لەهەموو شوێنێك بێت و مەسرور بارزانیش ئەو كەسە نییە چاوپۆشی لە فەوزاو كاری لابەلاو تێكدەرانە و لەیاسا دەرچوون بكات، دەرئەنجامەكەی هەرچی بێت.

رونیشیكردووەتەوە، كەواتە وەرن بە هەموومان هاوكاری ئەم دۆخە بین و ئامادەی تەحەدییەكان و پێشهات و گۆڕانكارییەكان بین، نەك تازە بەتازە باسی شەڕی و لەتبوون و  هەڕەشەی ئاست نزم بكەین.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی جەختی لەوەش كردووەتەوە، لاپەڕەی نوێی پەیوەندی و كاڵكردنەوەی كێشەكان ئەركی یەكێتی و پارتییە و لەم روەوە پارتی لاپەڕەی سپی پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەنەكان دەكاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×