كاروان گەزنەیی: “حکومەت خەڵک دەکوژێت”
  2022-11-15       393       


كاروان گەزنەیی ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، “حکومەت خەڵک دەکوژێت، کوشتن بە فیشەک بێت یان نەبوونی دەرمان یانیش بەهۆی خراپیی رێگەوبانەوە بێت هەر کوشتنە”.

ئاوێنه‌: لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، كاروان گەزنەیی رەخنەی لە نەبوونی دەرمانی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان گرت و وتی، “ئەو پارەیەی بۆ دابینكردنی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا پێویستە، ساڵانە 40 ملیار دینارە كە دەكاتە 0.3%ی كۆی داهاتی هەرێمی كوردستان”.

ئەو پەرلەمانتارە بەراوردكارییەك لە نێوان خەرجیی پێویست بۆ دابینكردنی دەرمانی چارەسەركردنی تووشبووانی شێرپەنجە و داهاتی یەك كێڵگەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات و جەختدەكاتەوە، “تەنها كێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە مانگێكدا 410 ملیۆن دۆلار داهاتی هەیە و كۆی داهاتی نەوتی هەرێم لە مانگێكدا 670 ملیۆن دۆلارە”.

كاروان گەزنەیی، حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆمەتباردەكات بەوەی وەك خۆی دەڵێت “بە كەمتەرخەمی خەڵك دەكوژێت” و روونیكردەوە، “کوشتن بە فیشەک بێت یان نەبوونی دەرمان یانیش بەهۆی خراپیی رێگەوبانەوە بێت هەر کوشتنە”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×