لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی گۆشتفرۆشی دووبرایان لە دارەسوتاوەکە داخست بەهۆی ساختەکردنی مۆری کوشتارگە.
ئاوێنه: ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (16ی تشرینی دووەمی 2022) دەڵێت، "بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن و ساختەکردنی مۆری کوشتاگە و بوونی پێنج سەر ئاژەڵی سەربڕدراو بەمۆری ساختە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی گۆشتفرۆشی دووبرای داخست."
دەشڵێت، "به فهرمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەکە دادهخرێت و گۆشتەکەش لەناو دەبرێت و خاوهنهكهشی روبهڕوی رێكاری یاسایی دهكرێتهوه."
داواش دەکات لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.