"قوباد تاڵەبانی بەشداری كۆبونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران ناكات"
  2022-11-22       838       

سبەی چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران بەشداری كۆبونەوەكە ناكات.

ئاوێنە: سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بە "درەو"ی رایگەیاند،  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بەشداری كۆبونەوەكەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ناكات.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ، لەبارەى بایکۆتى کۆبونەوەکانى ئەنجومەنى وەزیران لەلایەن قوباد تاڵەبانی، وتى "بەشێک لە وەزیرەکانى یەکێتى بایکۆتیان کردوەو تا ئێستا بڕیارمان نەداوە قوباد تاڵەبانى بگەڕێتەوە کۆبونەوەکانى ئەنجومەنى وەزیران."

دوایین كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كە قوباد تاڵەبانی بەشداربوە تێیدا رۆژی 12ی تشرینی یەكەمی 2022 بەڕێوەچوە، واتە 40 رۆژ لەمەوبەر.

ناكۆكییەكانی ئەم دواییەی نێوان یەكێتی و پارتی، هۆكاری بەشداری نەكردنی قوباد تاڵەبانین لە كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی، دوێنێ لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا رایگەیاند: حكومەت نابەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ سنوری سلێمانی و هەڵەبجە دەكات و هاوڵاتیانی هەست بە سزا دەكەن، بۆیە یەكێتی قبوڵی ناكات خەڵكەكەی وەك پلە دو سەیر بكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×