ڤیدیۆ..لە كەلار ئافرەتێك دەستگیركرا كە لەنێو جلەكانی ماددەی هۆشبەری شاردبوەوە
  2022-11-28       651       

ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، بەشی ماددەی هۆشبەر لە ئاسایشی کەلار سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان توانیویانە ئافرەتێک لەگەڵ کوڕێک دەستگیربكەن کە بە نیازی ساغکردنەوەی ماددەی هۆشبەربون لە قەزای کەلار. دەشڵێت: ئافرەتەكە لە نێو جلەکانی ماددەی هۆشبەری شاردبوەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای زانیاری کۆکردنەوەی بەردەوامی هێزەکانمان لەئاسایشی کەلار بۆ ڕوبەروبونەوەی ئەو کەسانەی کە کاری بازرگانی بە  ماددەی هۆشبەر دەکەن، لەسنورەکە توانیان لەکەمترین کاتدا لەنێو ماڵی تۆمەتبار (ش. ڕ.) تەمەن ٣٠ساڵ لەگەڵ تۆمەتبار (ف. م.) تەمەن ١٨ساڵ کە ئافرەتە، دەست بەسەر ١٦ گرام ماددەی هۆشبەردا بگرن کە لەنێو جلەکانی شاردبویەوە."

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی دو هەفتەی ڕابردودا هێزەکانی ئاسایشی کەلار توانیویانە ١٢ کەس بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و بەپێی بڕیاری دادوەر ڕاگیراون.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×