دهۆك؛ تەرمی گەنجێكی 22 ساڵان دۆزرایەوە
  2022-11-28       479       

پۆلیسی دهۆك رایگەیاند، تەرمی گەنجێكی 22 ساڵان لەنزیك روباری "هشكەرو" دۆزرایەوە كە بەپێی راپۆرتی پزیشكی داد هۆكاری گیانلەدەستدانی "خنكان" بوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد،  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک لە روباری هشکەرۆ لە نزیک گرێسور، لە سنووری پارێزگای دهۆک دۆزرایەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای ئەوەی پۆلیس گەشتنە شوێنی روداوەكە، تەرمەكە رەوانە كرا بۆ پزیشكی داد، كە بەپێی راپۆرتی پزیشكی داد هۆكاری گیانلەدەستدانی "خنكان" بوە.

پۆلیس لە راگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەدا بو كە ئەو گەنجەی گیانی لەدەستدابو هیچ بەڵگەنامەیەكی پێ نەبوە، بۆیە ناسنامەی دیار نەبوە.

بەڵام ئەمشەو دوشەممە، هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیس دهۆك، رایگەیاند، پاش چەند كاتژمێرێك كەسوكارەكەی پەیدابون و دەركەوت كە گەنجێكی تەمەن 22 ساڵان و دانیشتوی ناو شاری دهۆك بوەو بەقسەی كەسوكارەكەی سێ نەخۆشی هەبوەو بەردەوام سەردانی نەخۆشخانەی كردوەو چارەسەری وەرگرتوە.

هێمن سلێمان وتیشی، لە ئێستادا لێكۆڵینەوەكان لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامن بۆ زانینی هۆكاری راستەقینەی گیانلەدەستدانی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×