خوێندکارێکی ئامادەیی و دوو هاوڕێی لە مامۆستایەکیان دا و برینداریانكرد.
ئاوێنە: سێشەممە لە ئامادەیی پیشەسازی لە گەڕەکی ئیمام قاسمی كەركوك، خوێندکارێک لەگەڵ دوو هاوڕێیدا چوونەتە ناو خوێندنگەکە و لە یەکێک لە مامۆستاکانیان داوە و برینداریانكردووە.
بەپێی زانیارییەکان، بەڕێوەبەری خوێندنگەکە و مامۆستا بریندارەکە سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ئەو كەیسە دەستگیرنەکراوە.