پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ بارانی ئەمشەو و سبەینێ
  2022-11-29       533       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەمشەو سێشەممە، ئاسمانی هەریم هەور بێت لەگەڵ بارینی نمە باران و دەشڵێت، لە كاتەكانی بەیانی زوی سبەینێدا، شەپۆلی باران بارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"پێشبینى دەکرێ ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور بێت لە گەڵ بارینى نمە باران بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان."

وتوشیەتی"بەڵام لە کاتەکانى بەیانى زودا شەپۆلی باران بارین شۆڕدەبێتەوەو سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە."

كەشناسی هەرێم پێشبینىشی كردوە "رێژەی باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک و ئیدارەى سۆران و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى ڕاپەڕین زیاتر بێت و هەندێ کات هەورە تریشقەشى لە گەڵدا بێت لە گەڵ بارینى بەفر لە سەر لوتکەى شاخە سنورییەکان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×