دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق دهقی ئهو بڕیارهی بڵاوكردهوه كه له كۆتایی مانگی رابردوودا سەبارەت بە خانەنشینانی ھەرێم دهریكرد.
ئاوێنه: رۆژی ٢٣/ ١١/ ٢٠٢٢ دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق كه لهسهر سكاڵای بهشێكی له خانهنشینانی ههرێم كۆبوهوه، بڕیاری دا بە:
١. نادەستوری بونی جێبەجێ کردنی یاسای خانەنشینیی ژمارە ٢٧ی ساڵی ٢٠٠٦ی ھەڵوەشاوە لە ھەرێمی کوردستان؛
٢. پابەند کردنی داوا لەسەرکراوان (مەسرور بارزانی و ئاوات شێخ جەباب) بە جێبەجێ کردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ی ھەموارکراو لە ھەرێمی کوردستان.
بهگوێرهی ئهو بریارهش دادگای فیدڕاڵی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێمی پابهند كردوه یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق جێبهجێ بكهن، لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئهو بڕیارهشدا موچەی سەرجەم خانەنشینانی هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکات.
ئهوهش لهكاتێكدایه كه پێشتر بەشێک لە خانەنشینانی ھەرێم داوایان لەسەر ھەر یەکە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری له دادگای فیدڕاڵیی عێراق تۆمار کرد بەھۆی ئەوەی ئامادە نین یاسای خانەنشینیی یەکگرتو ژمارە (9)ی ساڵی 2014ی ھەموارکراو جێبەجێ بکەن، بەڵکو یاسایەکی ساڵی 2006ی عێراق جێبەجێ دەکەن کە ھەڵوەشاوەتەوە.
بەپێی مادەی (94)ی دەستوری عێراق، بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی بنبڕ و پابەندکەرن بۆ سەرجەم دەسەڵاتەکان، هەروەها بەپێی مادەی (36)ی پەیڕەوی ناوخۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی ژمارە 1ی ساڵی 2022، جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی خاوەنەکەی دوچاری لێپرسینەوەی سزایی ئەکاتەوە. بە پێیی مادەی (37- یەکەم)ی هەمان پەیڕەو، بڕیارەکانی ئەم دادگایە (جگە لە دەقە سزاییەکان) لە ڕۆژی دەرچونیانەوە جێبەجێ ئەکرێن جگە لەو حاڵەتانەی لە بڕیارەکاندا ئاماژەیان پێدەکرێت، واتە لەمڕۆوە پێویستە دەسەڵاتی هەرێم موچەی سەرجەم خانەنشینانی هەرێم بە پێی یاسای خانەنشینیی ژمارە 9ی ساڵی 2014ی هەموارکراوی بەرکار، هەموار بکاتەوە و موچەی نوێیان لەمڕۆوە بۆ هەژمار بکات.