كۆماری ئیسلامیی ئێران، تۆمەتێکی قورسی به‌سه‌ر كچێكی مێرمنداڵی كورد سه‌پاندووه كه ته‌مه‌نی 17 ساڵه و دوو مانگه به‌ند كراوه.
ئاوێنە: سۆنیا شه‌ریفی خه‌ڵكی ئاودانانی پارێزگای ئیلامه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له قۆناغی دووه‌می ئاماده‌یی ده‌یخوێند و نزیكه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له ماڵی داپیری له ئاودانان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
له كاتی گرتنی سۆنیا، هێزه ئەمنیەکانی ئێران ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه و به‌لێدان بۆ گرتووخانه‌یان گواستووه‌ته‌وه. به وته‌ی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له گرتووخانه به زۆره‌ملێ ددانپێدانان له سۆنیا وه‌رگیراوه.
له ددانپێدانانه‌كه سۆنیا به دروستكردنی ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی مۆلۆتۆف تۆمه‌تبار كراوه كه خۆپێشانده‌ران له دژی پۆلیس به‌كاریان ده‌هێنا، هاوكات به‌وه تۆمه‌تبار كراوه له‌سه‌ر دیواره‌كان له دژی حكوومه‌ت دروشمی نووسیوه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، داواكاری گشتیی شاره‌كه هێشتا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر هۆی گرتنی سۆنیا به بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌داوه، ته‌نانه‌ت رێی نه‌داوه هیچ پارێزه‌رێك له دادگا به‌رگری له‌م كچه بكات، ته‌نیا ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه به ''موحاره‌به'' تۆمه‌تبار كراوه كه سزاكه‌ی له‌سێداره‌دانه.
باس له‌وه ده‌كرێ له‌وه‌ته‌ی سێ مانگی رابردوو كه راپه‌ڕین و خۆپێشاندانه‌كان سه‌ریان هه‌ڵداوه، به ده‌یان هه‌زار كه‌س گیراون كه حوكمی به‌شێكیان قورسه. له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا دوو خۆپێشانده‌ر له سێداره دراون و مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی خۆپێشانده‌ری تریش له ئارادایه.