وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ''بە پشت بەستن بە یاسای وڵاتانی (CAATSA) کە ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە پێشێلکاری لە یاساکانی ئەمریکادا دەکەن پێویستە سزا بەسەر تورکیادا بسەپێندرێت''.
ئاوێنه: مایك پۆمپیۆ، وهزیرى دهرهوهى ئهمریكا ڕاگەیاند، بەپێی ئەو یاسایانەی کە سەپاندنی سزا بەسەر ئەو وڵاتانەدا دەسەپێنێت دڵنیام سەرۆک ترەمپ ئەو یاسایانە جێبەجێ دەکات.
لە ١٢ تەموزدا یەکەم کاروانی سیستەمی بەرگری ئێس-٤٠٠ گەیشتە تورکیا وهەتا ئێستاش گەیشتنی کاروانەکان بەردەوامی هەیە، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئێردۆغان ڕایگەیاند ''کڕینی ئەم سیستەمە بەرگرییە ئامانج لێی خۆ ئامادەکردن بۆ شەڕ نییە''.
لە کۆبونەوەی جی ٢٠ لە ژاپۆن ئێردۆغان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپدا کۆبووەوە و ئامانجی کۆبونەوەکەش چارەسەرکردنی کێشەی ئێس-٤٠٠ بوو، لە پاس کۆبونەوەکە دۆناڵد ترەمپ ئۆبامای بەوە تاوانبارکرد کە سیستەمی بەرگری پاتریۆتی بە تورکیا نەفرۆشتووە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە تورکیا پەنا بۆ کڕینی ئێس-٤٠٠ بەرێت.