وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت ''كارمه‌ندێكمان له به‌شی رێكاری سه‌ربازی له‌به‌ر قه‌رزاری كۆتایی به‌ژیانی خۆی ھێنا''.
ئاوێنه: هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: به‌داخه‌وه كارمه‌ندمان ''ره‌مه‌زان محه‌مه‌د'' له به‌شی رێكاری سه‌ربازی كۆتایی به‌ژیانی خۆی ھێنا .
هه‌روه‌ها وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت: برام قه‌رزاری ئه‌وه‌نده ناھێنێ ژیانی خۆتی له‌سه‌ر دانێی، ھه‌موو كێشه‌یه‌ك له‌ژیان چاره‌سه‌ری ھه‌یه .
ئاماژەی بەوەشکرد، "به وته‌ی خێزان و كه‌سوكاری ئه‌و كارمه‌نده‌مان به هۆكاری قه‌رزاری كۆتایی هێنان به ژیانی خۆی هێناوه".