ژنێك ده‌بێته‌ جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق
  2022-12-18       1081       

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سەرچاوەیەکى سیاسى ئاشكرایكرد، لایەنە سیاسییه‌كانى عێراق ڕێكه‌وتون له‌سه‌رئه‌وه‌ى، ژنێك ببێته‌ جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق.

ئاوێنە: سەرچاوەیەکی سیاسییی ئاگادار ئاشکرایکرد، دوێنێ شەممە سەرۆکى کوتلە سیاسییەکان لەسەر ئەوە ڕێککەوتون کە پۆستی سەرۆک کۆمار سێ جێگری هەبێت‌و یەکێک لەجێگرەکانی ئافرەت دەبێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردوە، یەکێک لەکاندیدانی پۆستی جێگری پۆستی سەرۆک کۆمار، عەلیە ئیمارە دەبێت کە یەکێکە ژنە سەرکردەکان‌و پەڕلەمانتاری خولی چوارەمی په‌رله‌مانى عێراق بوە لەسەر شاری بەغدا.

بەقسەی ئەو سەرچاوەیە، "ئەو کاندیدە ژنە بەوە جیادەکرێتەوە کە لێوەشاوەو پیشەییەو لەڕوی فیکریی‌و کاری سیاسییەوە میانڕەوەو لەماوەی کارکردنیدا چەندین پۆستی ئیداریی‌و زانستیی گرنگی بەدەستەوە گرتوە".

ئەوەش هاتوە، "ئیمارە جگە لەو پۆستانە، لەخولی چوارەمی په‌رله‌مانى عێراق کاندید بوە بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری یەکەمى سەرۆکی په‌رله‌مان‌و لەکاتی دەنگداندانیشدا 30 دەنگی بەدەستهێناوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×