ئیسرائیل فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بۆردومان دەکات
  2023-01-02       443       

شەوی رابردو هێزەکانی ئیسرائیل بە موشەک ژمارەیەک پێگەیان لەناو سنوری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق کردە ئامانج و لە ئەنجامدا لانیکەم دو سەرباز کوژران.

ئاوێنە:  هەواڵی فەرمی حکومەتی سوریا (سانا) بڵاویکردەوە، هێرشە موشەکییەکەی ئیسرائیل بوەتەهۆی کوژرانی دو سەرباز و برینداربونی ژمارەیەک سەربازی دیکە، هەروەها بەهۆی هێرشەکەوە فڕۆکەخانەکە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی راگرت.

ئەوەشی خستوەتەڕو، هێرشەکە کە لە باکوری رۆژهەڵاتی دەریاچەی تبریاوە ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق کراوە، زیانی ماددیشی لێکەوتوەتەوە.

بۆردومانەکانی ئیسرائیل لەساڵی 2018ەوە بۆسەر پێگە سەربازییەکانی حکومەتی سوریا لەنزیک سنورەکانی هەردو وڵات و دیمەش بەردەوامی هەیە و ئیسرائیل باوەڕی وایە ئەو بنکە سەربازیانەی بۆردومان دەکرێن، گروپە چەکدارییەکانی نزیک لەئێرانی تێدایە و هەوڵ دەدەن ئاسایشی وڵاتەکەی تێکبدەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×