وەزیری گواستنەوەو گەیاندن: چەند بڕیارێک بۆ کەمکردنەوەی نرخی ئێنتەرنێت دەدرێت
  2023-01-07       476       

وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشکرای ده‌كات كه‌ چەند بڕیارێک بۆ کەمکردنەوەی نرخی ئێنتەرنێت دەدرێت.

ئاوێنه‌: راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، هەیام یاسیری، وەزیری گواستنەوەو گەیاندن لەگه‌ڵ کۆمپانیای گشتی پەیوەندییەکان‌و زانیاری سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی فراوانکراوی کردووه‌ لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کە مۆڵەتی فەرمی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت "بێ وایەرلێس" یان هەیە.

بەپێی بەیاننامەکە، لەکۆبونەوەکەدا باس لەواقیعی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت‌و ڕێگاکانی باشترکردنی‌و کەمکردنەوەی نرخەکانی بۆ هاوڵاتی کراوە.

هەیام یاسیری، وەزیری گواستنەوەو گەیاندن ڕایگەیاندووە، "وەزارەت لەئایندەیەکی نزیکدا چەند بڕیارێک دەردەکات لەبارەی میکانیزمەکانی گواستنەوەو  کەمکردنەوەی نرخ بەشێوەیەکی گونجاو بۆ هاوڵاتیان."

پێشتریش وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی عێراق باجی سەر کارتی کۆمپانیاکانی مۆبایلی‌ هه‌ڵگرت‌و نرخه‌كه‌ی‌ هه‌رزانكرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×