ره‌وتی سه‌در وه‌ڵامێكی توندی په‌رله‌مانی ئێران ده‌داته‌وه و رایدەگەیەنێت، ئێوه به لێكنزیكبوونه‌وه‌ی وڵاتانی كه‌نداو نیگەران بوونه.
ئاوێنە: دوێنێ یەکشەممە، عیسام حوسێن، سه‌ركرده له رەوتی سەدر وەڵامی داواکاری پەرلەمانی ئێرانی دایەوە، كه وتبووی: ده‌بێت موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (كه‌نداوی عه‌ره‌ب) داوای لێبوردن بکات.
ئەو سەرکردەیەی رەوتی سەدر، ئاماژەی بەوەکردووە: تویتەکه‌ی سه‌در سەبارەت بە پاڵەوانێتی کەنداو تاوان نییه، ئەو باسی نەخشە نێودەوڵەتییەکان یانیش سنووره ده‌ریاییه‌كان و پرسە نێودەوڵەتییەکانی دیکەی نه‌كردووه، بۆیه وتوویه‌تی کەنداوی عەرەبی، چونكه هەموو وڵاتانی بەشدار لەم پاڵەوانێتییە تەنها عەرەبن.
دەشڵێت، بۆیه ئێوه داوا ده‌كه‌ن سه‌در داوای لێبوردن بكات، چونكه به‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ی عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی نیگەرانن و ترسی ئه‌وه‌تان هه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانی تۆپی پێ له‌نێوان عێراق و وڵاتانی كه‌نداو بگوازرێته‌وه بۆ سێكته‌ره‌كانی ئابووری و سیاسی و پرسه‌كانی دیكه، به‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ژموونی سیاسی و بازرگانی ئێران له عێراق دروست ده‌بێت.