"دۆسیەی تۆڕە گەورەکەی سپیکردنەوەی پارەو بردنەدەرەوەی دۆلار درایە دەستەی دەستپاکی عێراق"
  2023-01-09       640       

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە، دۆسیەی "تۆڕە گەورەکەی سپیکردنەوەی پارەو بردنەدەرەوەی دۆلار درایە دەستەی دەستپاکی عێراق" كە لە "دۆسیەی 10 کۆمپانیاو بانکی شەرق ئەلئەوسەت و راوێژكارێكی ئەو بانكە و بەرپرسی لقی بانکە ئەهلییەکانی عێراق لەهەرێم و پێنج پارێزەر" پێكدێت کە "بەناوی شەش هاوڵاتی هەرێم کە حساب بانکیان لە لقی سلێمانی بانکی شەرق ئەلئەوسەت کردۆتەوە بەڵگەنامەکانیان بەکارهێناون"

ئاوێنە: سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"ئەمڕۆ(دوشەممە) دۆسیەی 10 کۆمپانیاو بانکی شەرق ئەلئەوسەت و راوێژکارێکی بانکەکەو بەرپرسی لقی بانکە ئەهلییەکانی عێراق لەهەرێم و پێنج پارێزەر، ئاڕاستەی دەستەی دەستپاکی کرا، کە بەناوی شەش هاوڵاتی هەرێم کە حساب بانکیان لە لقی سلێمانی بانکی شەرق ئەلئەوسەت کردۆتەوە بەڵگەنامەکانیان بەکارهێناون و ئەم ١٠ کۆمپانیایەیان بەناوەوە دروست کردون (شركة ليال الابداع، شركة ذوق الطيب، شركة لمعان البحر، شركة ضباب الأبيض، شركة أبداع الليث، شركة وهدايا المستقبل، شركة فردوس الحياة، شركة سعادة الحياة، شركة وادي البلاد، شركة روعة السحاب.)"

بەقسەی ئەو پەرلەمانتارە "ئەمە دۆسیەی سپیکردنەوەی پارەیە، واتە بردنەدەرەوەی دۆلار، ئەوەی ئێستە عێراقی خستۆتە بەردەم مەترسی گەورەی داڕمانی ئابوری و دابەزینی بەهای دینار."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×