مالكی هەڵوێستی لەسەر حكومەتەكەی سودانی ڕادەگەیەنێت
  2023-01-13       712       


سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت، عێراق بە پێکهێنانی حکومەتی سودانی قەیرانی سیاسیی تێپەڕاندووە و دەشڵێت: ” حکومەتی داهاتووش بەرهەمدار دەبێت”.

ئاوێنه‌: نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای و سەركردە لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بۆ پێكهێنانی حكومەت بە سەرۆكایەتی سودانی ڕایگەیاندووە، “عێراق دوای هەڵبژاردن تووشی قەیرانێکی سیاسی خنکێنەر بوو، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئێمە ئەو قەیرانەمان تێپەڕاند و حکومەتمان پێکهێنا، ئێستاش پشتیوانی هەموو هێزە سیاسییەکانی هەیە”.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی (میهر)ی ئێرانی، مالكی لەكاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد سەفدی، سەرۆكی پەرلەمانی ئەردەن و شاندی یاوەری وتویەتی، “عێراق توانای ئەوەی هەیە دەست بە گەشەسەندن و بنیاتنانەوە بكاتەوە بەپێی ئەو پێگانەی هەیەتی”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دۆخی داهاتوو بەرهەمدار دەبێت و هیوامان بەوەیە سەركەوتووبین لە بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی و ئابووری لە عێراقدا ئەوەش لەڕێگەی قوڵكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×