محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه داوای لێبوردن له‌ئێران بكات له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ناوی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له‌بری كه‌نداوی فارس.
ئاوێنه: له‌میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "دوتچه‌ڤێل"ـی ئەڵمانی، محه‌ممه‌د شیاع سودانی رایگه‌یاند، "وڵاتانی کەنداوی عەرەبی واقعه‌و ناگۆڕێت، ئاماژەی بەوەشکرد، "نامانەوێت خۆمان لەم کێشانەدا تێوەبگلێنین، کە هەندێك لایه‌ن هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن".
دوای ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی جامی كه‌نداوی 25 له به‌سره، به‌كارهێنانی ناوی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له بری كه‌نداوی فارس بۆ پاڵه‌وانیه‌ته‌كه بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئێرانه‌وه و داوایان له عێراق كرد داوای لێبوردن بكات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوپاتیكرده‌وه، رێز له‌هه‌موو بۆچونێك ده‌گرن و عێراق به‌شێكه له "سیستمی وڵاتانی عه‌ره‌بی" و "داكۆكیش له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌دانوستانه‌كانی نێوان ریازو تاران، محه‌ممه‌د شیاع سودانی وتویه‌تی، به‌رده‌وامده‌بن له‌نێوه‌ندگیریكردنی نێوان ئێران و سعودیه.